بةنزينخانة
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

لقی كەركوكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بڵاویكردەوە، سبەی پێنجشەممە 12ی ئایار، لەلایەن كارمەندانی دەستەی دابەشكردنی بەغداوە دەستدەكرێت بەكاراكردنی كۆبۆنی بەنزینەكانی كەركوك لەم بەنزینخانانەى بریتین لە ( كەركوك سەلام، باباگوڕگوڕ، شەرقیە، ئەندەلوس، 10ی نیسان و شەهید ).

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تەواوبونی پسوڵەكان كە بۆ سێ مانگ چاپكراوە، شۆفێران دەتوانن بەردەوام بن لەوەرگرتنی بەشە بەنزینی خۆیان بەو پسوڵەیەی لە لای چەپی كۆبۆنەكە هەیە بەمەرجێك كاراكرابێت.

 

داواش دەكات شۆفێران لەكاتی كاراكردنی كۆبۆنەكانیان، ساڵنامەی ئەسڵی ئۆتۆمبێڵەكەیان پێبێت.