plus4
پێش 3 مانگ
روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر قەرەهەنجیر
لە هەواڵێکی پەیجی (plus 4 ) دا بڵاوکراوەتەوە کە ژووری بازرگانی کەرکوک ناوی ناحیەی قەرەهەنجیر بە ( الربیع ) دەهێنرێت ، بۆ ئاگاداری هەموو لایەک قەرەهەنجیر تاکە ناوی فەرمی ناحیەکەیە و لەسەرجەم دام و دەزگا حکومییەکاندا ( قەرەهەنجیر ) بەکاردێت .
کارکردن و بیرکردنەوەی بە ئەقڵی شۆڤێنی زیانێکی گەورە لە برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی ناو کەرکوک دەدات دەبێتە چاندنی تۆوی ناتەبای لە نێوان پێکهاتەکاندا.
کە ئەمەش بۆ دۆخی هەستیاری ئێستای ناو کەرکوک لە ئێستادا دوو هێندە زیانی دەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو لایەک بەرپرسیارانەتر هەڵسوکەوت بکەن نەک دژ بە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی بەشەرەفی شاری کەرکوک و قەرەهەنجیر.
بۆ ئاگاداری هەموو لایەک لەگەڵ ڕێزدا..
ئاڤێستا شێخ محمد
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرە هەنجیر