plus4
پێش 4 مانگ
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارێکی گرنگی لەبەرژەوەندیی کرێکاران بەگشتی و کرێکارانی ڕۆژانە کار دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکە، بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە، حکومەت پاداشتی کاش بۆ ئەو کرێکارانەی پاککردنەوە خەرج دەکات کە لەڕۆژانی پشوودا کاردەکەن.
لەبڕیارەکەدا هاتووە: ئەو کرێکارانەی بەکرێی ڕۆژانە کاردەکەن، بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە، پاداشتی ڕۆژانەیان بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.