موچەی خانەنشین
plus4
پێش 3 مانگ

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (الشرقیە) ڕایگەیاند: مووچەی خانەنشینیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و فەرمانبەرانی شارستانی زیاد دەکەن.

تەیف سامی وتیشی: نابێت هیچ مووچەخۆرێکی خانەنشین، مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت.

ئاشکراشیکرد: لەماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا، پارەی زیاتر دەخەنە سەر هەژماری هەرێم، بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا دابەشبکرێت، لەبەرامبەریشدا مووچەی خانەنشینانی پەرلەمانتارانی سەرجەم خولەکان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە.