سەعدی پیرە
plus4
پێش 3 مانگ

سەعدی ئەحمەد وتەبێژی یەکێتی نیشتیمان کوردستان رایگەیاند ، پارتی دەڵێت کەرکوک دڵی کوردستانە بەڵام بەهەنگاوەکانی دەیەوێت ئەو دڵە لەلێدان بخات.

ووتیشی، پارتی بەو هاوپەیمانێتییە خوردەواتە ناتوانیت نیساب تەواو بکات و ئیدارەی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنێت.

سەبارەت بەپارێزگاری داهاتووی کەرکوک، ووتەبێژی یەکێتی ئاشکرایکرد ، پارێزگاری کەرکوک دەبێت لەو لایەنەبێت کە زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی پارێزگاکەی بەدەست هێناوە ،ئەویش یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێش کۆتایی هاتنی ماوەیاساییەکە کە مانگێکە ئیدارەی خۆجێی کەرکوک پێکدەهێنرێت.