تفجیر
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژكراوەی مانگی رابردوو لەبەری چەپی شاری موسڵ تەقیيەوە لەپارێزگای دهۆكەوە رۆشتوەتە ژورەوە.

 

 

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكە و پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە لەكردەوە تیرۆریستیەكە، دەركەوتووە ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژكراوەكە لەپارێزگای دهۆكەوە رۆشتوەتە نێو شاری موسڵ، بەهەمەهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان توانرا یەكێك لەتۆمەتبارەكان دەستگیربكرێت و دان به‌وه‌دابنێت لەگەڵ سەركردەیەكی داعش لەئەنقەرە پەیوەندی هەیە و كاری دروستكردنی تەقینەوەیە و لەساڵی 2019وە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەواوە داواكراوە.
 
لەبەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو مەوادانەی لەتەقینەوەكەدا بەكارهاتوون دروستكراوی ناوخۆیین و گروپە تیرۆریستیەكە بە بەكارهێنانی بەرهەمی نەوت و غاز هەوڵدەدات كاریگەری تەقینەوەكە بەهێزتربكات.
 
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، دۆسیەی دەستگیركردنی ئەو سەركردە هەڵاتووەی گروپە تیرۆریستەكە ئامادەكراوە و هێزە ئەمنییەكان راسپێردراون ناوبراو بگەڕێننەوە بۆ بەردەم دادگا لەعێراق.