
plus4
پێش 9 مانگ
وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی لەگەڵ بەغداد پەسەند كردووە.
دەشڵێت ئەمڕو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوەتەوەو تێدا بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دراوە.
سەبارەت بە كەمترین موچەی خانەنشینان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم رونیكردوەتەوە كەمترین موچە لەئێستادا لەهەرێم 200 هەزارە بەڵام لەگەڵ هاوتاكردنی لەگەڵ بەغداد دەبێتە 600 هەزار.