Plus4
berî 1 saet
ئاگاداری لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شوانەوە :
بۆ سەرجەم ئەو بارهەڵگرانەی کە لە ڕێگای ناحیەی شوانەوە، بە بازگەی مەفرەقی شواندا دەچنە ناو شاری کەرکوک . پێویستە بە زووترین کات پشتگیریی “کۆمپانیا یان ئەو کارگانە” ببهێنن کە کاری هاوردەکردن یان هەناردەکردنی کاڵا و شتومەکیان بۆ دەکەن، هاوکات زانیاریی تەواو لەسەر شۆفێر و بارهەڵگرەکە، بە شێوەی لیست یان بە تاک، بەم شێوەیەی خوارەوە هاوپێچ بکەن:
. ناوی سیانی شوفێر / ناوی سیانی خاوەن ئۆتۆمبێل / جۆری ئۆتۆمبێل / ڕەنگی ئۆتۆمبێل / ژمارەی ئۆتۆمبێل
ئەم ڕێکارە بۆ ئەوەیە کە بە نووسراوی فەرمی لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شوانەوە پشتگیری بکرێن تا لە بازگەکان بناسرێن و لەمەودوا تووشی هیچ ئاستەنگێک نەبن.




