نەوتی قاچاخ
Plus4
berî 1 saet

🔺کەمێک پێش ئێستا لەبازگەی چیمەن هەوڵێکی بەقاچاخبردنی نەوت ئاشکرابوو.

بارهەڵگرێک بوە لەبەسڕەوە بەرەو سلێمانی دەڕۆیشت و بەڕواڵەت کەلوپەلی پزیشکی بارکردبوو، بەڵام دوای پشکنینی لەرێگەی ئامێری سۆنارەوە لەبازگەی چیمەن دەرکەوتووە نەوتی بارکردووە و ئاشکرابوە.

عەمید عیماد تاڵەبانی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک خۆی لەبازگەکە سەرپەرشتی دەستبەسەراگرتنی بارهەڵگرەکەو دەستگیرکردنی شۆفێرەکەی کردووە.