موچەی خانەنشین
plus4
پێش 4 مانگ

دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی، خەرجکردنی یارمەتییەکانی کۆتایی خزمەتی بۆ نزیکەی 5 هەزار کارمەندی خانەنشین ڕاگەیاند.

لەوبارەیەوە دەسەڵاتی خانەنشینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستمانکرد بەخەرجکردنی پارە لەبەرامبەر کۆتاییهاتنی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لەماوەی مانگی تەمموزدا خانەنشین بوون.

ئەم هاوکارییەش هەریەک لەفەرمانبەرانی مەدەنی و کارمەندانی سەربازی و هێزەکانی ناوخۆ دەگرێتەوەو لەماوەی ٤٨ کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی، هاوکارییەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

ژمارەی ئەو کەسانەش کە ئەو هاوکارییە دەیانگرێتەوە، گەیشتووەتە 4 هەزارو 711 کەس، ئەو خانەنشینانەش لەڕێگەی نامەیەکەوە ئاگاداردەکرێنەوەو دەتوانن لەنووسینگەکانی ئاڵوگۆڕ دراو و بانکەکان پارەکە وەربگرن کە بڕەکەی دیاری نەکراوە.