قەیسەری قیردار
plus4
پێش 10 مانگ

عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەری تایبەت قسەی بۆ plus4 كردووەو دەڵێت: لەسەر بودجەی بتڕۆدۆلار نزیكەی نۆ سەد ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی قەیسەری قیردار تەرخانكراوە.

دەشڵێت، كاری نۆژەنكردنەوەكە لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشەوە ئەنجام دەدرێت، دیوانی پارێزگە و ئەوقاف و شوێنەوار لەلیژنەكەدا بەشدارن.

بەرەبەیانی رۆژی 19ی مانگی رابردوو، ئاگر لەقەیسەری و خانەكانی قیردار كەوتەوە و بەهۆیەوە 98 دووكان و كۆگە سوتان.

بەوتەی یاریدەدەری پارێزگار، داوای دوو ملیار دیناریان كردووە بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتووانی روداوەكە بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامنەدراونەتەوە.

داواشیان كردووە، ئەوقاف لەكرێی دووكاندارەكان خۆشبێت چونكە هەمویان كرێچیی ئەوقافن لەقەیسەرییەكدا كە لەساڵی 1883 دروستكراوە.