Plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی فەرمانبەران دەدات .
پەرلەمانتار باسم خزەیر کازم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەپێی پڕۆژە یاساکە کە رەنگە ئەمڕۆ پەسەند بکرێت، مۆڵەتی 5 ساڵی دەدرێت بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی بە موچەی بنەڕەتییەوە.
دەشڵێت ، ئەو فەرمانبەرانەی پێش تەواوکردنی نیوەی ماوەی مۆڵەتەکەی ، مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە ئەوە تەواوی ئەو ئەو موچەیەی لێ وەردەگیرێتەوە کە لەماوەی مۆڵەتەکەیدا وەرگرتووە و بە مۆڵەتی بێ موچە ئەژمار دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوکردنی نیوەی ماوەی مۆڵەتەکە ، فەرمانبەر دەتوانێت مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوەو بێ ئەوەی هیچ موچەیەکی لێ وەربگرێتەوە .




