Plus4
berî 1 saet
پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی فەرمانبەرانی پەسەند کرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی فەرمانبەرانی پەسەند کرد
بەپێی یاساکە، مۆڵەتی 5 ساڵی دەدرێت بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی بە موچەی بنەڕەتییەوە ، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی پێش تەواوکردنی نیوەی ماوەکەی ، مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە ئەوەی تەواوی ئەو ئەو موچەیەی لێ وەردەگیرێتەوە کە لەماوەی مۆڵەتەکەیدا وەرگرتووە و بە مۆڵەتی بێ موچە بۆی هەژمار دەکرێت.
هەر بەپێی یاسا نوێیەکە، دوای تەواوکردنی نیوەی ماوەی مۆڵەتەکە ، فەرمانبەر دەتوانێت مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوەو بێ ئەوەی هیچ موچەیەکی لێ وەربگرێتەوە .




