plus4
پێش 5 مانگ
جارێكی دیكە عەرەب و توركمان و پارتی لە كەركوك رێكەوتنەوەو ئەمجارەش رێكەوتنەكەیان دژی بەڕێوەبەری گشتی دەستەیەكی گرنگی كەركوكە کە لەپشکی کوردە.
ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەعەرەب و توركمان و پارتی یاداشتێكیان ئیمزاكرد كە ئاراستەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كراوە بۆ سڕكردنی كارەكانی ئەنجومەنی ئیدارەی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك كە بەڕێوەبەرەكەی كوردو یەكێتییە .
لە یاداشتەكەدا پارتی و توركمان و عەرەب داوادەكەن رێ بە ئەنجومەنی ئیدارەی دەستەكە نەدرێت دەنگ بە پرۆژەكان بدات تا ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ دەستەی وەبەرهێنان.
لەبەر رۆشنایی ئەو یاداشتەكەش راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بەنوسراوی فەرمی بڕیاریدا بەراگرتنی كارەكانی ئەنجومەنی ئیدارەی دەستەی وەبەرهێنان و ئیمزای 9 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاشی وەكو بەڵگەی فەرمی وەرگرتووە بۆ راگرتنی كاری ئیداری دەستەكە.