پێش ٢ ساڵ
رۆزا ساڵح كچە پەناهەندەیەكی وەڵاتی سكۆتڵەندایە، وەك یەكەم پەنابەر بەئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری گلاسكۆ هەڵبژێردرا.
رۆزا تەمەنی 33 ساڵە و لەسەر پشكی پارتی نەتەوەیی سكۆتڵەندی خۆی كاندیدكردبوو، توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
ماڵپەڕی bbcی بەڕێتانی گرنگیەكی زۆری بەسەركەوتنی كچە كەركوكیەكە داوە و نوسیوێتی، رۆزا هەر لەمنداڵیەوە گروپێكی بەناوی ( كچانی گلاسكۆ ) بۆ بەرگری لەمافی پەنابەران پێكهێناوە.
لەدوای سەركەوتنیشی، نبكۆلا ستیرجن سەرۆك وەزیرانی سكۆتڵەندا رایدەگەیەنێت: رێز لە رۆزا ساڵح دەگرم ، لەخۆشیدا چاوەكانم پڕ لەفرمێسك بون.
دەشڵێت: رۆزا لەكەسێكی پەنابەرەوە سەركەوت بۆ ئەنجومەنی شارەوانی شاری گلاسكۆ لەسەر لیستی پارتی نەتەوەیی سكۆتڵەندا.
رۆزا ساڵح زانكۆی ستراسكلایدی خوێندووە و ساڵی 2013 بڕوانای لەیاسا و زانستە سیاسییەكان بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەنجومەنی پابەرانی سكوتڵەندا لەلیژنەی خوێندن كاریكردووە لەپێناو پێدانی ماف بەخوێندكارنی پەناهەندەی ئەو وەڵاتە.
بەر لەپێنج ساڵ ناوی وەك یەكێك لەژنە دیارەكانی سكوتڵەندا دیاریكراوە و بوەتە ئەندام لەرێكخراوی سالتیری تایبەت بەژنان.