plus4
پێش ٢ ساڵ
رەمەزان عوسمان لێپرسراوی کۆمیتەی سەرگەڕان بە plus4ی راگەیاند: کاتژمێر 8:10 خولەکی ئەمشەو، بەچەکی قەناس تەقە لە خاڵی ژمارەی 12ی لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە لەبەرزایەکانی زورگەزراو سنوری ناحیەی پردێ.
وتیشی، بەکامێرای حەراری چەکدارەکانی داعش بینراون ( سێ قەناس بەدەست بونە ) لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵام دراونەتەوە.
لێپرسراوەکەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەریزی پێشمەرگە نەبوەو لەئێستادا کەوتوونەتە ئامادەباشیەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پەلامارێک بکرێتە سەر سەنگەرەکان.