تەندروستی کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

دەستەی دەستپاکیی عێراق، گوومانی بوونی گەندەڵی بەقەبارەیەکی زۆر لە کەرکوک ئاشکرا دەکات

🔸دەستەی دەستپاکی: گوومانی گەندەڵی و زیادەڕەوی لەدابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکان بە بەهای 10 ملیارو 500 ملیۆن دینار لەکەرکوک

🔸دەستەی دەستپاکی: لەگرێبەستکردن و دابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکان بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی کەرکوک، بڕی زیاتر لە 10 ملیار دینار بەفیڕۆدراون.

🔸دەستەی دەستپاکی: تیمێک کە پێکهاتووە لەفەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک، سەرنجیان لەگومانی گەندەڵییەکە داوەو لەدابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکان کە کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان (کیمادیا) لەگەڵ کۆمپانیایەکی بازرگانی ئەنجامیداوە.

🔸دەستەی دەستپاکی: زۆربەی ئەو ئامێرانەی لەگرێبەستەکەدا دابینکراون، بەهاکانیان بڕی (5,697,870) ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو حەوت هەزارو هەشت سەدو حەفتا دۆلاری ئەمریکی بووە، دوای تێکچوونیان و بێ چاککردنەوە، جگە لەدانان و کارپێکردنی ئامێرەکانی سۆنارو پشتگوێخستنیان تاکۆتایی ماوەی گرەنتییان.

🔸دەستەی دەستپاکی: فەرمانگەکە ئەو تیمەی ڕوویان لەفەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک کردووە، زیادەڕەوییەکیان لەگرێبەستی کڕینی ئامێری (ڕەنین) بۆ فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەبڕی (2,689,000,000) ملیارو شەش سەدو هەشتاو نۆ دینار ئاشکرا کردووە.

دەستەی دەستپاکی: هۆبەی وردبینیی دەرەکی لەکەرکوک لەنووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک، زیادەڕەوییەکی لەنرخی کڕین ئاشکرا کرد، جگە لەسەرپێچیەکانی تر لەڕێکارەکانی ڕەوانە کردندا کە ئەولەویەتەکانی گرێبەستەکە دەستکاری کراون، لەسەر بڕیاری دادوەری تایبەتمەندی لێکۆڵینەوە.

🔸دەستەی دەستپاکی: فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، سێ گرێبەستی تری ئەنجامداوە، یەکەمیان ئامێری جیاکردنەوەی وەرگیراوەکانی خوێن بۆ بانکی خوێن بەبڕی (96,000,000) نەوەدو شەش ملیۆن دینار کڕیوە.

🔸دەستەی دەستپاکی: لە لێکۆڵینەوەدا دەریخستووە کە بەکڕینی ئەو ئامێرە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە، لەدەرەوەی ڕێبەری ستانداردی گشتگیر ئەنجامدراوە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ بانکی خوێن.

🔸دەستەی دەستپاکی: (28) ئامێر بۆ جیاکردنەوەی سیرۆم لەخوێن و (28) ئامێری پشکنینی ڕێژەی کەم خوێنی، بەبڕی (187,610,000) سەدو هەشت ملیۆن و شەش سەدو دە هەزار دینار کڕدراون، کە نرخەکەی زیادەڕەویی زۆری تیاکراوە.