بەرەی تورکمانی
plus4
پێش 5 مانگ

جەبهەی تورکمانی لەبەیاننامەیەکدا بە 6 خاڵ وەڵامی چەند لایەنێک دەداتەوە:

1/ کێشەی لەدۆسییەی ئاوارەکان هەیەو پێویستە وردبینی ئەمنیان بۆ بکرێت و بگەڕێنرێنەوە شارەکانی خۆیان.

2/ لەساڵی 2014 وەک تورکمان پێشوازیمان لەئاوارە عەرەبەکان کردو پاروی خۆمان پێدان.

3/ ئیدارەی ئەو کاتەی پارێزگا رێگری دەکرد ئەو عەرەبانە بێنە کەرکوکەوە.

4/ وەک تورکمان شانازی دەکەین نەوەی مەغۆل و عوسمانییەکانین.

5/ کوتلەی تورکمانی و عەرەبی 8 کورسی ئەنجومەنن و مافی خۆیانە پارێزگار دابنێن، بەڵام هەندێ لایەن کە زەرەرمەندی ئەم هاوپەیمانێتییەیە دەیەوێت هەڵیوەشێنێتەوە و بگەڕێینەوە بۆ پێش 16ی ئۆکتۆبەر.

6/ سەرەڕای پیلانگێڕییەکان بەڵام هێشتا کوردو عەرەب و تورکمان و مەسیحییەکان برای یەکترن.