plus4
پێش 5 مانگ
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی باس لە ئەگەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.
جەبار عۆدە سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ هەڵوەشادنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دۆخی سیاسی پارێزگاکە ئاڵۆزتر دەکات.
رونیشیکردەوە هەموو هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەدۆخی جیاوازی کەرکوک و گرنگی بەرقەرابوونی لەرووی سیاسی و ئەمنییەوە تێدەگەن و دواکەوتنی پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکەش جێی نیگەرانییە.
دووپاتیشیکردەوە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەر نییەو دۆخی سیاسی پارێزگاکە زۆر ئاڵۆزتر دەکات .