جەژنی قوربان
plus4
پێش 10 مانگ

پاش ئەوەی ئێوارەی ڕابردوو دەستەی باڵای بینینی مانگی حکومەتی سعودیە ڕۆژی یەکشەممە ٦/١٦ ی کرد بە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان دیاریکرد، بەڵام بەپێچەوانەی سعودیەوە، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕۆژێکی تری وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان ڕاگەیاند.

هەرچی دیوانی وەقفی سوننییە لە عێراق، بۆچوونی لەگەڵ سعودیەدایەو ڕۆژی یەکشەممە ٦/١٦ ی کرد بە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان دیاریکرد.

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەڵێت: ڕۆژی دووشەممە ٦/١٧، یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە.