plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای دۆزینەوەی ژنێك بەخنكێندراوی لەماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی پەنجاعەلی شاری كەركوك، پۆلیسی شارەكە دەڵێت " لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە ."
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بە plus4ی راگەیاند: پیاوەكە خۆی رادەستی بنكەی پۆلیسی عروبە كردووە و دانی بە كوشتنی ژنەكەیدا ناوە.
وتیشی، لەدانپێدانانەكاندا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ ناكۆكی لەنێوانیان دروستبوە و هەوڵیداوە نەهێڵێت ژنەكە هاوار بكات و دەستی ناوەتە سەر دەمی بەهۆیەوە خنكاوە.
بەوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس، پیاوەكە لەدایكبوی ساڵی 1973یە و ژنەكەشی ( قوربانیەكە) لەدایكبوی ساڵی 1972 ، هەردوكیان عەرەبن و دانیشتووی گەڕەكی پەنجاعەلین.