دەستگیرکردن
plus4
berî 2 salan

پۆلیسی وزە سێ کەسی لەکەرکوک دەستگیرکرد کە سەرقاڵی بەقاچاخبردنی نەوت بوونە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، مەفرەزەکانی لیوای یەکی پۆلیسی وزە ئەو سێ کەسەیان لەکەرکوک دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئامادەکردبوو بۆ بەقاچاخبردنی نەوت .

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، تۆمەتبارەکان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە.