دادگای فیدرالی
plus4
پێش 5 مانگ

سبەی سێشەممە دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوسیەی ژمارەیەک چالاکوان و کەسانی خۆبەخش و جوتیاری کورد دەدات و دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە.

لەوبارەیەوە محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە plus4ی ڕاگەیاند: دانیشتنەکە، دانیشتنی ژمارە (۹)ی دۆسیەکە دەبێت کە ژمارەیەک چالاکوان و کەسانی خۆبەخش و جوتیار لەدادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی 949 و 824ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة) تۆماریانکردبوو.

وتیشی: بەڵێن وایە ئەمجارە دانیشتنی بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەمان بێت کە بەدوو سکاڵای جیاواز تۆمارمانکردبوو.

سکاڵای یەکەم دژی دژی بڕیاری 949 یە کە بەپێی بڕیارەکە، دەستبەسەر زەوی و زاری 14 گوند داگیراوە کە 10 گوندیان لەسنووری سەرگەڕان و دوو گوندیان لەدووبزو دوو گوندیشیان لەپردێن و کۆی ڕووبەرەکانیشیان 44 هەزار دۆنمە.

سکاڵای دووەمیش بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری 824 ە کە 9 گوند لەسنووری داقووق داگیرکراون کە ڕووبەریان 38 هەزار دۆنمە، موڵکی شێخانی تاڵەبانی بوون.

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان دەشڵێت: ئومێدمان زۆرە بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی ئێمە بدرێت، جوونکە بەڵگەو نەخشەو خشتەی تابلۆی زۆرمان سەبارەت بەخاوەندارێتیی ڕاستەقینەی زەوییەکان پێشکەشکردووە، دەبێتە دەستپێکی هەڵتەکاندنی پرۆسەی تەعریب لەکەرکوک، لەداهاتووشدا لەبەر ئەوەی بەنیازین سکاڵای تریش لەداهاتوودا سکاڵای تریش تۆماردەکەین.