دەست گیرکردن
plus4
پێش ساڵێک

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک سێ کەسی دەستگیرکرد کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووەو تەقەیان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دوای بوونی زانیاری لەسەر سێ کەس کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێیە لەگەڕەکی راپەڕینی کەرکوک وئۆتۆمبێلێکیان پێیەو تەقەی هەڕەمەکی دەکەن، دەستبەجی مەفرەزەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی تەقەکرنەکەو هەرسێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد لەگەل دەستبەسەراگرتنی چەکە بێ مۆڵەتەکانیان.