کەرکوک
پێش 5 مانگ

رۆژی شەممە لیوا کاوە غەریب فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: ئەو پێنج کەسەی دەستگیرکراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، كه‌ پاسەوانی بازاڕەکە بون و بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردن لە بازاڕەکە.

ئەمەش دوای ئەوەی شەوی 20 ی ئه‌م مانگه‌، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری کۆنی کەرکوک کەوتەوە، زیانەکانی ئاگرەکە بە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەو پێیەی نزیکەی 100 دوکان و کۆگای جل و بەرگ سوتان.