plus4
پێش 5 مانگ
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2 ی شەوی پێنجشەممە، تیمێكی شەڕكەری " كۆماندۆ" دوای دەستكەوتنی زانیاری ووردی هەواڵگری لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لەسنوری گەرمیان - تاوێركەوە، دەستیان بە كێوماڵ كردنی "دەرچەی تاوێركەوە" كرد و دوو تونێلی تیر*ۆرستا*نیان لەو ناوچەیە خاپوور كرد.
دەشڵێت، لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و لە یەكێك لە تونێلەكان "كۆماندۆ" دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی ئەلكترۆنی و لاپتۆپ و پارچەی یەدەكی ئامێرە ئەلەكترۆنییەكاندا گرت، كە ئامانجی ئۆپراسیۆنەكە دەستكەوتنی ئەو كەرەستانە بوو.
هاوكات، ئۆپراسیۆنەكە لە ئاسمانەوە لە لایەن هێلیكۆپتەری هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی كرا و لە کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆتایی هاتووە.