plus4
پێش 5 مانگ
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری خورماتوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بەئۆتۆمبێلێکی سەربازییدا تەقییەوە بەهۆیەوەی سەربازێک گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێک و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون، کەمێک پێش ئێستا ئەفسەرەکە گیانی لەدەستدا.
ئەفسەرەکە بەپلەی مولازمە لەفەوجی 1 ی لیوای 88ی فیرقەی 52ی سوپای عێراقە، ناوی ( مستەفا جواد مەگسوسی ) و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر زانیاری هەواڵگری ئەو هێزەی هەواڵگری بۆ دەستنیشانکردنی ئەمانجێک رۆشتبوون بەڵام لەنزیک گوندی سەراجی قەزای خورماتوو بۆمبێک بەئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە سەربازێکی دانیشتووی خورماتوو بەناوی ( حسێن خەزعەل ) گیانی لەدەستدا.