
plus4
پێش 11 مانگ
ئەمشەو لەگەڕەکی کۆماری قەزای خورماتوو، تەرمی هاوڵاتییەک بەمردوویی لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بڵاوبونەوەی بۆنی تەرمەکە، خەڵکی گەڕەکەکە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوەو دوای شکاندنی دەرگا..تەرمەکە دۆزراوەتەوە.
ئەو هاوڵاتییەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی ( حەیدەر عەریف قادر )ـــە، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماوەی چوار رۆژە گیانی لەدەستداوە بەڵام بەهۆی ئەوەی بەتەنها دەژێت کەس نەیزانیوە.
ئێستا تەرمەکە بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە.