plus4
berî 1 saet
خەڵکی ئەلبێرتا یەکگرتویی خاکی کەنەدایان هەڵبژارد
پاش ئەوەی رۆژی رابردوو دانیشتوانی هەرێمی ئەلبێرتا کە زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دەبن لە پرۆسەیەکی ریفراندۆم چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ دیاری کردن داهاتوی هەرێمەکە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ وەیا بە یەکگرتویی بمێنێتەوە لە چوارچێوەی کەنەدا ، لە ئەنجامدا بە رێژەی ٧٦٪ ی دەنگدەران بە مانەوەی هەرێمەکە بە یەکگرتوویی لە ناو خاکی کەنەدا دەنگیاندا .
هەرێمی ئەلبێرتا کە لە لایەن دانیاڵ سمیسی سەرۆکی پارتی کۆنسەرێڤەتڤ سەرکردایەتی دەکرێت ماوەیەکی زۆرە گلی و گازندەیان هەیە لە ئاست سیاسەتەکانی حوکمەتی فیدرال لە بواری ئابوری خزمەتگوزاری و سیاسەتکانی کەنەدا لە سەرئاستی جیهان ،
پارتەکەی دانیاڵ سمس زیاتر لایەنگری سیاسەتانی ئەمریکان و زیاتر کار دەکەن بۆ بەستنەوەی ئابوری هەردوو وڵات .




