plus4
پێش 6 مانگ
پڕۆژەی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین کە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی بەرهەم لە کەرکوک دروستدەکرێت، کارەکانی بەڕێژەی 90% تەواو بوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی پێنجشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لیژنەیەکی وەزارەتەکە و کۆمپانیای نەوتی باکور سەردانی پڕۆژەکەیان کردووە و بە گرنگترین پڕۆژە وەبەرهێنەرەکانی وەزارەتی ناو دەبات.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەمساڵ پالاوگەکە بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێتەکارو رۆژانە 12 هەزار بەرمیل نەوتەی تێکەڶاوی پێدەدرێت تاوەکو بەنزین و گاز بەرهەمبهێنێت.
پڕۆژەکە سود لەماددە سەرەتاییەکانی نەوت وەردەگرێت و ماددەی بەنزین و گازی لێ بەرهەمدەهێنێت.