plus4
پێش 6 مانگ
سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد سوونەکانی عێراق هاوپەیمانێتییەکی نوێ بەناوی ( تحالف الصدارة اليوم) پێکدەهێنن.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردووە بە ئاژانسی المعلمومە- ی راگەیاندووە هاوپەیمانێتییەکە پێکدێت لە حزبی تەقەدوم و مەحمود مەشهەدانی و خالید عوبێدی و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە و زیاتر لە 50 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەبەست لە هاوپەیمانێتییە نوێکە پشتیوانیکردنە لە مەحمود مەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.