Plus4
berî 1 saet
لەبارەی راگەیاندنی پشوەوە هۆشداری بەپارێزگارەكان دەدرێت
لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگا نا رێكخراوەكان لەهەرێم و پلاندانان و بەرنا حكومییەكان و ئەوقاف، گشتاندنی بەنوسراوێك كردووە بۆ هەموو پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.
لەنوسراوەكەدا كە لەرێككەوتی 25ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەرچووە، دەڵێت: یاسای پشوی فەرمی ژمارە 12 بۆ ساڵی 2024 ئەو لایەنەی دیاریكردووە كە سەرپشكە بەپێدانی پشوو لەدەرەوەی ئەو پشوانەی لەیاسادا دسەتنیشانكراوە، ئەو لایەنەش ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەویش ناتوانێت لە 7 زیاتر بكاتە پشوو.
رونشیكردووەتەوە كە لەیاساكادا تەنها رێگا بە سێ پارێزگا دراوە بەهۆكاری ئاینیی پشوو رابگەیەنن بەپێچەوانەی ئەوەوە سەرپێچی یاسایە و بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆتان.
سەرۆكی لیژنەكە كە پەرلەمانتار ئەحمەد موزهر جبورییە، داوا لەپارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات پابەندبن بە یاسا.




