دەعەیر
Plus4
berî 1 saet

بەرپرسە داواکراوەکەی عێراق پەیامێکی ئاراستەی زەیدی کرد


مستەفا دەعەیر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای مەیسان کە ئەمڕۆ بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەحکومەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، لەپەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیران دەڵێت: پێویست ناکات فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی مەیسان راسپێریت بۆ دەستگیرکردنم خۆ من تاوانبار و دەرچوو لەیاسا نیم، بەڵکو پیاوی دەوڵەتم و نوێنەرایەتی دەسەڵاتی یاسادانان دەکەم لەپارێزگاکەو کوڕی عەشیرەتێکی گەورەو سەر بە لایەنێکی سیاسیشم.

دەشڵێت: بەپێی خۆم دەچمە بەردەم دادگا و متمانەی تەواوم بە دامەزراوەی دادوەری هەیەو بەرگریکاری شارەکەی خۆمم.

ئەم پەیامە دوای ئەوەدێت کە خەڵکێکی زۆر لەمەیسان گردبوونەتەوە دژی بڕیارەکەی عەلی زەیدی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەنجومەن کە هەڕەشەی داخستنی رێگاکانی کردبوو لەئەگەری نەکردنەوەی دەروازەی شیب بەروی ئیراندا.