سەندیکای  پزشیکان
plus4
پێش 6 مانگ

سەندیکای پزیشکانی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری دەکردو بەشێکیانی قەدەغەکرد.

بەپێی بڕیارەکە نەشتەرگەری جوانکاری گۆڕینی رەنگی چاو قەدەغەکراوەو تەنها لە بواری چارەسەرو رێکخستندا نەبێت.

بەپێی ئەو بەڵگەیە فەرمییەی سەندیکای پزیشکان بڵاویکردووەتەوە ،، دەرکردنی بڕیارەکه لەسەر راو بۆچونی زانستی زانکۆکانی عێراق بووە دەربارەی گۆڕینی رەنگی چاو بەتیشک و چاندنی عەدەسە لەنێو چاو کە ئەمە رێگەپێدراو نییەو لەدەرەوەی یاسا کارپێکراوەکانە، بەوپێیەی مەترسی بۆ سەر چاو دروستدەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە دەبێت پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامی بدات نەک پزیشکی جوانکاری.