دادگای فیدرالی
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ

ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق بەسەرۆكایەتی دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەبارەت بە سكاڵاكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجامدا.

 

لەدانیشتنەكەدا دادگە بڕیاریدا بەراگرتنی كاركردن بە بەندی دووەم-ی ماددەی 2 كە تایبەتە بە سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەسەندكردنیان.

 

راگرتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە تا ئەو کاتەیە کە سکاڵاکەو پرسی کورسی پێکهاتەکان یەکلابێتەوە.