plus4
پێش 6 مانگ
تەها مەفرەجی سەرۆکی ژووری پارێزەرانی کەرکوک سکالاکەی دژی ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگە تۆمارکردو دۆسییەکەش رەوانەی بنکەی پۆلییسی میقداد کرا.
سکاڵاکە بەبیانوی ناوزڕاندنی پیشەی پارێزەرایەتییە.
دوێنێ ئەحمەد کەرکوکی سەردانی کارتی نشتیمانی شوانی کرد و داوایکرد کاری پارێزەران رێکبخرێتەوە بۆ رێگری لەوەی هاوڵاتیان ناچاربن پارە بدەن.
ئەحمەد کەرکوکی داوای لێبوردنی لەپارێزەران کرد ئەوانەی بەهەڵە لێی تێگەیشتوون.