plus4
پێش ٢ ساڵ
مەفرەزەیەكی داعش لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان كەوتنە بۆسەی هاوپەیمانان و لەهەمان كاتیشدا مەفرەزەیەكی دیكەیان هێرشی كردووەتە سەر رەبیەی هێزێكی عێراق.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: كاتژمێر 11ی ئەمشەو لەگوندی غازری ناحیەی سەرگەران ( رۆژئاوای كەركوك ) چەكدرانی داعش هێرشیان كردە سەر رەبیەیهكی فەوجی دووی لیوای 96ی سوپای عێراق.
وتیشی، شەڕەكە تا كەمێك پێش ئێستا درێژەی كێشا بۆیە چەند هەلیكۆپتەرێكی فەرەنسیەكان كە بۆ ئەركێكی تایبەت دژ بەداعش نزیك سنورەكە بون، بەهانای هێزە عێراقیەكانەوە چون و بۆردوومانی چەكدارەكانیان كرد.
ئەو فەرماندەیەی سنورەكە كە هێزێكی ئەوانیش لەشەڕەكەدا بەشداربونە رونیكردەوە، هەلیكۆپتەرە فەرەنسیەكان لەسەر زانیاری هەواڵگری بۆ كوشتنی مەفرەزەیەكی سێ كەسی داعش لەسنورەكە بون بەتایبەت گوندی ( هەمزاغە ) و خۆشبەختانە مەفرەزەكە كەوتونەتە بۆسەوە بەڵام هێشتا بەوردی زیانەكانی داعش نازانین.