plus4
پێش 6 مانگ
دەستەی دەستپاکی عێراق ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ئەفسەرەکەی بنکەی پۆلیسی رەحیماوای بەپلەی عەقید بڵاوکردەوە.
دەستەکە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: بڕی 200 دۆلاری لەهاووڵاتییەک وەرگرتووە بەرامبەر کارئاسانیکردن لەڕاییکردنی کاری ڕێوشوێنە یاساییەکانی تۆمەتبارێک.
لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئەو پارەیەی باس دەکرێت، لەئاودەستی ژوورەکەو لەنێو کونی مەنهۆڵەکەدا دەردەهێنرێت، نەک لەگیرفانی ئەفسەرەکە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 پارەکە لەلایەن کەسێکەوە دانراوە کە چەند جارێک هەوڵیداوە ئەو ئەفسەرە ببینێت بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.
دواتر کە چووەتە ژوورەوە، داوای بەکارهێنانی ئاودەستی ژوورەکەی کردووە، لەو کاتەدا پارەکەی لەوێ داناوەو پێشوەختیش لەگەڵ دەستپاکی بۆسەکەیان ڕێکخستووە بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرەکە.