رودانی ئاگر کەوتنەوە
plus4
پێش 6 مانگ

تەندروستیی کەرکوک دوا ئاماری زیان و ژمارەی قوربانیانی سووتانی بازاڕی تایەفرۆشانی بڵاوکردەوە .

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، دووکانێکی تایەفرۆشی لەبازاڕی تایەفرۆشانی شاری کەرکوک گڕی گرت و زیانێکی زۆری گیانی و ماددیی لێکەوتەوەو زیان بەدووکانەکانی دەوروبەریشی گەیشت.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک کەمێک بەر لەئێستا دوا ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی کەرکوک، لەڕووداوەکەدا وێڕای زیانی زۆری ماددی، تائێستا (١٣) کەس بەهۆی سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

فەرمانگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەکۆی ئەو ژمارەیە، (١٢) کەسیان سووتانەکەیان سووک بووەو چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها یەک کەسیان بەهۆی ئەوەی سووتانەکەی لەسەرو ڕووخساریدا بووە، لەنەخۆشخانە ماوەتەوەو چارەسەر وەردەگرێت و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

سەرچاوەیەکیش دەڵێت: بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە حەفتا هەزار دۆلار (۷) دەفتەر دۆلار، زیان بە شوێنکارێکی بازاڕەکە کەوتووە.