داعشش
plus4
پێش ٢ ساڵ

لەئۆپراسیۆنێكی جۆریدا، سەركردەیەكی باڵای داعش لەشاری كەركوك دەستگیركرا.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق توانی یەكێك لەمەترسیدارترین سەركردە باڵاكانی داعش لەشاری كەركوك دەستگیربكات.

دەستگیركراوەكە لەساڵی 2014وە چەندین پۆستی باڵای سەربازی لەنێو گروپی تیرۆریستی داعش وەرگرتووە.

 

 

فەرماندەی بازگەی ئەلبوجەبر بوە، دواتر بازگەی دوخان و پاشان بازگەی تەحدی لەقەزای حەویجە، تاوەكو ساڵی 2016 گواستراوەتەوە بۆ ئیداری سەربازی كەركوك و ئەركی گواستنەوەی چەكەكانی پێسپێردراوە، دواتر چوەتە دیوانی جوند.

 

لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانی بەوەداناوە كە بەشداری لەهێرشە تیرۆریستیەكاندا كردووە دژ بەهێزە ئەمنیەكان.