plus4
پێش ٢ ساڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی غاز و هەناردەكردنی رایدەگەیەنێت: دەبێت گرێبەست و شێوازەكەی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان روونبكرێتەوە و نامانەوێت مەینەتییەكی تر بەسەر هەرێمەكەماندا بهێنین. بە شەفافی كار لەسەر ئەم كەیسە بكرێت و هاوڵاتییانی كوردستان بەشێكبن لە پرۆسەكە. هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم داواكارییانە ئەوا روون و ئاشكرا رایدەگەیەنم، دەبێت بەسەر لاشەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا بۆری غاز هەناردەی دەرەوە بكرێت. ئەمەش داواكاری خەڵكی كوردستانە جێبەجێی دەكەم و لەبەرامبەر ژیانی خەڵك و ئایندەی گەلەكەماندا، بێدەنگی و شەرمەزاری هەڵنابژێرم.
ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی، رێكخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان پەیامێكی توند و روونی ئاڕاستەی ئەو لایەنە كرد كە بە مەرام و پیلان دەیەوێت دۆخی سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بشێوێنن و گەمارۆی داراییان بخەنەسەر و دەڵێت، یەكێتی ئەو هێزە نییە كە پاشكۆیەتی و ئیستیفزاز لە هیچ هێز و لایەنێك قبوڵ بكات.
لەبارەی ئەو بارودۆخە داراییەش كە بەسەر سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕیندا سەپێنراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: پیلاندانان بەرامبەر خەڵكی ئەم سنوورە و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی خەڵكەكەی هێڵی سوورە. خەڵكەكەمان گلەیی و داواكارییەكانیان ئاڕاستەی ئێمە دەكەن و ئێمەش بەرامبەر ئەو دۆخە بێدەنگ نابین و هەموو ئەگەرەكان لەبەردەمماندا كراوەیە.