محمد
plus4
پێش ٢ ساڵ

ماوەی چەند رۆژێكە جێگری یەكەمی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بێ سەروشوێنە، یەكێتی دڵنیابوەتەوە كە لەلایەن پەكەكەوە رفێندراوە.

 

 

سەرچاوەیەكی تایبەت لەهێزە ئەمنیەكانی ده‌ڤه‌ری راپەڕین بە plus4ی راگەیاند: محەمەد شامەروان جێگری یەكەمی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی لەكاتی سەردانیكردنی رەزو بخەكەی لە تاقی سەنگەسەر سەر بە ناحیەی پشدەری ناوچەی قەڵادزێ بێ سەروشوێن بوە.

 

وتیشی، ئێستا بۆ هێزە ئەمنیەكان و یەكێتی یەكلابوەتەوە كە لای پەكەكەیە لەبناری قەندیل، بەو پێیەی ناوچەكە لەژێر دەسەڵاتی پەكەكەیە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، مەڵبەندی راپەڕین هەوڵەكانی خۆی خستووەتەگەڕ بەڵام پەكەكە ئامادەنیە لەو بارەیەوە گفتوگۆ بكات و رێگای بەكەسوكارەكەشی نەداوە سەردانی بكەن.

بەپێی زانیاریەكان، محەمەد شامەروان لەژێر چاودێری پەكەكەدا بوە لەناو رانیە، لەكاتی سەردانی باخەكەی، رفێندراوە.