دادگای فیدرالی
plus4
پێش 6 مانگ

بەپەلە.. دانیشتنەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵای جوتیارانی کوردی داقوق و سەرگەڕان بۆ 4ی حوزەیران دواخرا.

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی سكاڵای جوتیارانی كوردی كەركوك ئەنجامدرا و بڕیاردرا بۆ 4 ی حوزەیران دوابخرێت.

ئەمە دەیەم دانیشتنی دادگە بوو بۆ یەكلاكردنەوەی دوو سكاڵای جوتیارانی داقوق و سەرگەڕان كە لەدژی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركراوە و داوا دەكەن دادگە بڕیارەكانی ساڵانی 1977 و 1976 بە نا دەستووری لەقەڵەم بدات بەو پێیەی خزمەتی پرۆسەی تەعریبی كردووە.