بریفکانی
Plus4
berî 1 saet

🔺هۆکاری کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران..؟


شەوی رابردوو دەنگ لەسەر جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان درا جگە لە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران کە هۆڵەکەی جێهێشت.

هەرچەندە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هۆکارەکە بۆ ناڕەزایەتیان دەگەڕێنێتەوە لەسەر وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

بەڵام عەبدولرەحمان جەزائری چاودێری سیاسی و کەسایەتی نزیک لەزەیدی دەڵێت: کاندیدەکەی پارتی کاتێک زانیوێتی پۆستەکە موچەو شایستەو ئیمتیازاتی نییە بۆیە کشاوەتەوە.

فارس بریفکانی کە کاندیدە پارتییە بۆ ئەو پۆستە، دوو خولی رابردوو پەرلەمانتار بوەو ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایە.