تەندروستی کەرکوک
Plus4
berî 1 saet

ئاڵوگۆڕەکەی تەندروستی کراو بەدر پۆستەکەی برد


دوای ململانێیەکی زۆر، ئاڵوگۆڕ لەپۆستی بەڕێوەبەری بەشی کاروباری کارگێڕی و یاسایی و ژمێریاری سەرۆکایەتی تەندروستی کەرکوک کرا و ئەمجارە تورکمانی شیعە پۆستەکەیان برد.

بەڕێوەبەری پێشووی بەشەکە سەر بە جەبهەی تورکمانی بوو، بەڵام بەهۆی نەگونجانی پسپۆڕییەکەی لەگەڵ پۆستەکەدا بەفەرمانی وەزیری تەندروستی عێراق دوورخرایەوەو لەکەرکوک کار بەبڕیارەکە نەدەکراو پۆستەکەی چۆڵ نەدەکرد تا دواجار لیژنەیەک لەبەغداوە هاتنە کەرکوک و دووریانخستەوە.

لەشوێنەکەی ئەویش، کەسێکی تر دانرا کە لەهەمانکاتدا براکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکەو خۆشی بە نزیک لە بەدر و شیعەکان دادەنرێت.