نفط
plus4
پێش ٢ ساڵ

بە پێی ئەو داتا تایبەتیانەی دەستی"plus4" کەوتووە نەتەوەی عەرەب زۆرترین پۆستی نێو کۆمپانیای نەوتی باکوری بەدەستەو نەتەوەی تورکمانش لە پلەی دووەم دێت ، کوردو کریستیانەکانيش کەمترین پۆستیان هەیە.

 

٢٨ پۆستی بەڕێوەبەری بەش لە کۆمپانیای نەوتی باکور لە لایەن عەرەبەوە پڕکراوەتەوەو تورکمانش ١٣ پۆستی بەڕێوەبەری بەشی هەیە ، هەرچی کوردە ٤ بەڕێوەبەری بەش و کریستیانەکان تەنها یەک بەرێوەبەریان هەیە.

 

بەڕێوەبەری گشتی عەرەبەو یاریدەدەرەکەی کوردە .

 

بەشە سەرەکیەکانیش دووان لای عەرەبەو یەکێکی لای کوردە 

 

بەرپرسی دەستەکانی کۆمپانیاکە لە کۆی ١٢ پۆست هەشتیان عەرەبن و دوانیان کوردو تورکمان و کریستیانەکانش هەریەکەی پۆستێکیان هەیە 

 

کۆی پۆستەکانی عەرەب ٣٩ یە تورکمان ١٤و کورد ٨ و کریستیانەکان ٢ پۆست.

 

ئەمەو لە کاتێکدا چەند رۆژێکە پەرلەمانتارانی سونەو شیعەی تورکمان هێرشیان بۆ سەر کۆمپانیای باکور دەستپێکردووەو بەڕێوەبەرەکەی کە لە نەتەوەی عەرەبە بە رەگەز پەرست و تائفی ناودەبەن.

 

ئەنجومەنی عەرەبیش لە کەرکوک لە راگەیاندراوێکە لێدوانی پەرلەمانتارانی تورکمانیان بە دروست کردنی ئاژاوەگێڕی وەسفکردو، بڕیاریشە لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکورگردبونەوەیەک بۆ پشگیری لە بەڕێوەبەرەکەی ئەنجام بدەن.