یوسف کیلابی
plus4
پێش 6 مانگ

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئێكس نووسیویەتی: برا فه‌رمانبه‌ره‌كانم له‌ هه‌رێمی كوردستان، میوانداری‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌ حكومیه‌كانمان كرد سه‌باره‌ت به‌ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان.

دەشڵێت: هه‌ر ته‌وتینكردنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌ حکومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه‌ و نابێته‌ هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت، لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه‌ .

یوسف کیلابی راشیگەیاندووە، بانكه‌ حكومییه‌ فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌.