کۆبونەوەی  ئاسۆ مامەند
plus4
پێش 6 مانگ

ئاسۆ مامەند پێشوازیی لە دەستەی کارگێڕی لقی کەرکوکی رۆژنامەنووسانی عێڕاقی دەکات

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیی لە دەستەی کارگێڕی لقی کەرکوکی رۆژنامەنوسانی عێڕاقی کرد.

ئاسۆ مامەند پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامەنووسان، و کایەی رۆژنامەگەری و سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دووپاتکردەوە، و وتی؛ دەزگا و دامەزراوە میدیاییەکان دەتوانن رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە نێو کۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەش پێویستە کەشێکی گونجاوو ژیانێکی شایستەیان بۆ دەستەبەر بکرێت.