کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

گەندەڵییەکی گەورە لەپڕۆژەیەکی شاری کەرکوکدا ئاشکرا دەبێت کە تێچۆکەی دوو ملیار دینارە.

پڕۆژەکە بریتییە لەکردنەوەی رێگەو دروستکردنی شەقامێک لەکەناری خاسە، کە لەگەڕەکی غەرناتەوە دەستپێدەکات تا پردی چوار و تێچۆکەی ( 2 ملیار و 148 ملیۆن و 160 هەزار دینارە ).

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بڵاویکردووەتەوە، بەشی گرێبەستەکانی دیوانی پارێزگە پڕۆژەکەی رادەستی کۆمپانیایەکئ بەڵێندەرایەتی کردووە و لەرێوشوێنەکان و پڕۆژەکەدا سەرپێچی کراوە، بەشێوەیەک مەوادی پڕۆژەیەکی تری بۆ بەکارهێنراوە و کاری بۆیەکردنی شۆستەکان پێش قیرتاوکردن ئەنجامدراوە و کاری دەفنکردنەکەشی بەبێ رەچاوی مەرجە هونەرییەکانە.

دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە فەرمانبەری خەڵماندن لەدەستەی گشتی باجی کەرکوک سەرپێچی یاسای کردووەو مەسحی مەیدانی و پاکتاوی بۆ نەکردووە، لەکاتێکدا خاوەن پڕۆژەکە پێویستبوو تەواوی باجەکانی سەری بدات.