plus4
پێش 6 مانگ
سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە دوای گەڕانەوەی سودانی پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە.
وتەبێژی یەكێتی بۆ سایتی مەعلومە رونیكردوەتەوە، گفتوگۆكان لەنێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستەكە بەردەوامەو لەئێستادا دابەشكردنی لیژنەكان كۆتایی هاتووەو ئەوەی ماوەتەوە تەنها پۆستی پارێزگارەو دوای كۆبونەوە لەگەڵ سودانی ئەو پۆستەش یەكلاییدەكرێتەوە.
ئەوەشی دووپاتكردوەتەوە پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەكێتییە وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن لە كەركوك و ئەوەی باسدەكرێت بۆ دانانی كەیاسەتییەكی بەهێز لەو پۆستە تەنها قسەی بەتاڵی بەشێك لە حیزبەكانە.
سەبارەت بە نۆرەكردنی پۆستەكە لەنێوان كوردو عەرەب و توركمان، وتەبێژی یەكێتی دەڵێت ئەوە دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات و لەرابردودا كاری لەو شێوەیە بەهیچ شێوەیەك روینەداوە.